ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاپـۆرته‌كانی
سـاڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا له وڵاتانی جیهاندا بڵاوكرده‌وه.
عێراقیش یه‌كێـكه له‌و وڵاتانه‌ی ڕاپـۆرتێـكی درێژی له‌سه‌ر ئاماده‌كراوه و تیایدا هاتووه له ماوه‌ی سـاڵی 2007 دا ڕاپـۆرتی زۆر هه‌بووه سه‌باره‌ت به پـێشـێـلكاریـیه‌كانی به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن حكومه‌ت و كارمه‌ندانیانه‌وه كراون، ده‌شڵێت به ناڕه‌وایانه له میانه‌ی توندوتیژیـیه به‌رده‌وامه‌كه‌ی عێراقدا خه‌ڵـكیـیان كوشـتووه.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه ڕه‌خنه له میلیشـیا شیعه‌كان و هێزه‌كانی به‌دری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتیان بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی تایفی به‌كارهێناوه.
پاشـان باس له تێرۆریسـتان ده‌كات و ده‌ڵێت كه‌سـانی سـیاسی و ئاینیان كردۆته ئامانج و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیـیان له زۆربه‌ی شوێنه قه‌ره‌باڵـغه‌كاندا ئه‌نجام داوه و بۆته هۆی گیان له‌ده‌سـتدانی ژماره‌یه‌كی زۆری مه‌ده‌نی له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و به‌غدا به تایبه‌تی.
سه‌باره‌ت به شـاره‌كانی هه‌ولێر و سـلێمانی و دهۆكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ڵێت له‌وێش چه‌ند ڕاپـۆرتێـكی كه‌م سه‌باره‌ت به توندوتیژی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به پـێچه‌وانه‌ی سـاڵێـك له‌مه‌وبه‌ر كه هیچ ڕاپـۆرتێـكی له‌و جۆره له‌وێوه نه‌درابوو.
هاوكارانمان شـایان پاشـا و سـمكۆ عه‌زیز ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 15:12 خوله‌كه.
ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق
- شـایان عه‌زیز