پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند مانگێـك ده‌بوو ناوچه سـنووریـیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و
ئێران ئارامی به‌خۆوه بینیبوو، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه تۆپـخانه‌كانی ئێران به بیانووی لێدانی هێزه‌كانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پـژاك) بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر چه‌ند گوندێـكی سه‌ر به شـارۆچكه‌ی ژاراوه‌یان تۆپـباران كردووه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێـمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.