كارمه‌ندانی پـزیشـكی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو
له بازاڕێـكی ناوه‌ندی به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 18 كه‌س كوژراون و زیاتر له 50 كه‌سی تریش برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌ی باب ئه‌لشه‌رجی به‌غدا ڕوویداوه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه پاش ماوه‌یه‌ك له هێمنی و كه‌مبوونه‌وی توندوتیژیـیه‌كان له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی هێرشی یاخیبووان له به‌غدا پـتر بووه. هه‌ر هه‌فته‌ی ڕابردوو له دوو ته‌قینه‌وه‌ی به دوای یه‌كدا له ناوچه‌یه‌كی بازرگانی به‌غدا نزیكه‌ی 70 كه‌س كوژران.
له لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی هه‌واڵی كاثۆلیـكی ئیتالی SIR ده‌ڵێت گه‌وره قه‌شه‌یه‌كی كلدانی كه له كۆتایی مانگی ڕابردوودا له عێراق ڕفێندرا ته‌رمه‌كه‌ی له نزیـك شـاری موسـڵی باكوری عێراق دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه له زاری قه‌شه‌ی كاثۆلیكی به‌غدا شلێمۆن وه‌ردونی بڵاویكرده‌وه كه‌وا ڕفێنده‌ره‌كان قه‌شه پـۆڵس فه‌ره‌ج ڕه‌حـحۆیان ناشـتووه.
پـۆڵس فه‌ره‌ج ڕه‌حـحۆ قه‌شه‌ی كلدانه‌كانی موسـڵ بوو له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێـكه‌وه ڕفێندرا پاش ئه‌وه‌ی له ته‌قه‌كردنێـكدا شـۆفێره‌كه‌ی و دوو هاوكاری كوژران.
له ڕۆما پاپا بێنێـدكتی شـازده گوتی ئه‌و له ناخی دڵـیـیه‌وه به مردنه‌كه‌ی قه‌شه پـۆڵس فه‌ره‌ج ڕه‌حـحۆ خه‌فه‌تباره.
جێی ئاماژه پـێـكردنه كلدانه كاثۆلیكه‌كان گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵـگای مه‌سیحین له عێراق.