ڕۆژنامه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا ڕاپـۆرتی دا كه توركیا به‌نیازه نزیكه‌ی 12 ملیار
دۆلاری بۆ هه‌رێمی كوردی له باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یدا دابین بكات به ئومێدی ئه‌وه‌ی پـشتیوانی سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان ڕابگیرێت.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریكایی نیویۆرك تایمز سـه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی پـرۆگرامه‌كه داڕێژراوه به مه‌به‌ستی هێنانه كایه‌ی كار و پـیشـه تا پـیاوانی گه‌نج له پارتی كرێـكارانی كوردستان و یاخود په‌كه‌كه دور بخرێنه‌وه.
به‌ڕێز ئه‌ردۆگان هه‌روه‌ها گوتی حكومه‌تی توركیا به نیازه كه‌ناڵـێـكی ته‌له‌فیزیۆنی به زمانی كوردیش په‌خش بكات كه له مێژه‌وه له لایه‌ن كه‌مایه‌تیـیه كورده‌كانی توركیاوه داوا كراوه.
تایمز له‌سه‌ر زاری ناوبراوه‌وه گوتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم پـێویسـتی به كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری ده‌كات، به‌ڵام هه‌روه‌ها ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فسـیۆلۆجی و كه‌لتوری هه‌یه.
سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كانی په‌كه‌كه له سـاڵی 1984 وه خه‌بات بۆ ئۆتۆنۆمی ناوچه‌ی باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا ده‌كه‌ن. ئه‌و توندوتیـژیـیه‌ی كه تاكو ئێستا بۆته هۆی گیان له‌ده‌سـتدانی 30 هه‌زار كه‌س.