ڕۆژی سـێشه‌ممه سـیناتۆر باراك ئۆباما له سـتانی مسـیسـیپی سه‌ركه‌وتنێـكی تری له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی دیموكراته‌كاندا بۆ خۆی تۆماركرد. پـێشـبینی ده‌كرێت له 33 نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌و سـتانه ده‌نگی 17 یان بۆخۆی به‌ده‌ستبهێنێت. ئێسـتا باراك ئۆباما به ده‌نگی زیاتر له 100 نوێنه‌ر له پـێش هێله‌ری كلنتنه‌وه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا گرێگ فلاكه‌س له هیوسـتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
پـتر له نیوه‌ی ده‌نگده‌رانی دیموكرات له سـتانی مسیسـیپی خه‌ڵـكانی ڕه‌ش پـێسـتن و هه‌روه‌ها نزیـكه‌ی له سه‌دا 90 یان ده‌نگیان بۆ باراك ئۆباما دا. ناوبراو كوڕی پـیاوێـكی كینیـیه و دایكێـكی سـپـی پـێست. به‌ڵام ده‌نگده‌رانی سـپـی پـێست له سـتانی مسـیـسیپـی پـشتگیریـیان بۆ خانم هێله‌ری كلنتن پـیشـان دا. زۆرینه‌ی دیموكراته‌كان به‌م شـێوازه‌ی پـێـكهاته‌ی ده‌نگده‌ران نیگه‌ران بوون.
سـیناتۆری دیموكرات باراك ئۆباما هه‌ڵـمه‌تی سه‌رۆكایه‌تیـیه‌كه‌ی به‌ند بووه له‌سه‌ر سـۆزی نێو پـێـكهاته ڕه‌گه‌زیـیه‌كان. ناوبراو له یه‌كه‌مین پـێشـبڕكێی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌مسـاڵیدا له 3 ی مانگی یه‌كدا له سـتانی ئۆهایۆ كه نزیكه‌ی له سه‌دا 90 ی دانیشتووانی سـپـی پـێسـتن باراك ئۆباما سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد. له‌و كاته‌وه هاوڵاتیـیانی ڕه‌ش پـێسـتی ئه‌مریكایی له هه‌موو ده‌نگدانه به‌رایـیه‌كان به ژماره‌ی زۆر ده‌نگیان بۆ ئۆباما داوه. شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕاپـرسینه‌كان ئه‌وه‌یان پـیشـان دا كۆمه‌ڵـگا ڕه‌ش پـێسته‌كان پـشتگیری به‌هێزیان بۆ هێله‌ری كلـنتن پـیشـان دابوو، ئه‌مه‌ش به‌شـێـكی هۆكاره‌كه‌ی به‌هۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی بێـڵ كلنتنی سه‌رۆكی پـێشـووی ئه‌مریكا بوو.
باراك ئۆبامای پاڵـێوراوی حزبی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا توانیویه‌تی پـشتگیری ده‌نگده‌رانی لاوی ئه‌مریكایی بۆ خۆی به‌ده‌ستبهێنێت، هاوكات هاوڵاتیـیانی سـپی پـێسـتی به ته‌مه‌ن تر له لاوه‌كان به زۆری ده‌نگیان بۆ هێله‌ری كلنتن داواه. هه‌روه‌ها ناوبراو له نێو ژناندا به ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رچاو په‌سه‌نده.
خانم هێله‌ری چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنه له‌و پـێشـبڕكێـیانه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا له ستانه گه‌وره‌كانی وه‌ك په‌نسـلڤانیا و ئندیانا و كارۆلاینای باكور سـازده‌درێن.
ئه‌وه‌ی ئاشـكرایه سـیناتۆر باراك ئۆباما به بڕی پـتر له 100 شـاند له پـێش هێله‌ری كلنتنه‌وه‌یه، ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی كه گوڕی پـێشـه‌وایی به ئۆباما ده‌به‌خشـێت. هاوكات خانم هێله‌ری به هیوایه له‌و هێرشـانه‌ی كه ده‌یكاته سه‌ر باراك ئۆبامای په‌یوه‌ست به ناكارامه‌یی و نه‌بوونی ئه‌زموونی ئۆباما له گوڕی هه‌ڵـمه‌تی ئۆباما كه‌م بكاته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێـكیش بۆ گوڕدانه‌وه خۆی پـێـبـبه‌خشێت.
ڕابه‌ڕانی حزبی دیموكرات به نیگه‌رانیـیه‌وه ده‌ڕوانـنه سه‌رجه‌م ئه‌م پـێشـهاتانه له‌و كاته‌ی پـێشـبڕكێی درێژخایه‌نی نێوان خانم هێله‌ری و باراك ئۆباما له هه‌وڵه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵـبژاردنی گشتی دواده‌خات، هاوكات ده‌رفه‌ت بۆ كۆماریـیه‌كان ده‌ڕه‌خسـێنێت كه ئه‌م ململانه‌یه‌ی نێوان هه‌ردوو پاڵـێوراوی دیموكرات بقۆزنه‌وه و وه‌ك چه‌كێـك له‌دژی دوایـین به‌ربژاری دیموكرات به‌كاربهێنن.
باراك ئۆباما به پـشتیوانی ڕه‌ش پـێسته‌كان له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی مسیسیپی ده‌یباته‌وه
- Greg Flakus