وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا سـیناتۆر باراك ئۆباما له كۆبوونه‌وه‌كانی ناسـراو به كۆكس له وایۆمینگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئۆباما 7 شـانده‌ی تری به لای خۆیدا ڕاكێشـا كه ده‌بنه پاڵـپـشتی بۆ دانانی وه‌ك پاڵێوراوی پارتی دیموكراته‌كان. به‌ڵام په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا گرێـگ فلاكه‌س له شـاری هیوسـتنی ته‌كسـاسه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت سـیناتۆر هێله‌ری كلنتنیش دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی له ته‌كسـاس و ئۆهایۆ به سه‌ختی تێـده‌كۆشـێت.
هاوكارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و ئه‌حمه‌د بارزانی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان به كوردی ئاماده‌كردووه.
ویلایه‌تی وایۆمینگ له ڕۆژئاوای وڵات ناوچه‌ی زۆری هه‌ن كه دانیشـتووانی تێـیدا بڵاون، له‌گه‌ڵ دارسـتان و چۆڵه‌واری زۆر به ته‌نیا چه‌ند شـارێـكی بچـووك به‌پـێی پـێوه‌ره‌كانی نیشـتیمانی، ئینجا بۆیه ئه‌م ویلایه‌ته ته‌نیا 12 شـانده‌ی هه‌یه. به‌ڵام سیناتۆر ئۆباما ئه‌و ژماره‌یه‌شی لا زۆره بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی ده‌نگان كه 100 شـانده‌ی له هێله‌ری كلنتن زۆرتره زیاتریش بكات.
هه‌ردوو كاندید هه‌ینی له‌و ویلایه‌ته هه‌ڵـمه‌تی پـێشـبڕكێـیان كرد، هه‌رچه‌نده شـیكه‌ره‌وان ده‌مێـك بوو پـێشـبینیان كردبوو كه ئۆباما ده‌سـته باڵایی ده‌بێت چونكه خۆی تائێسـتا ئۆباما له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی به كۆكسس به‌ناوبانگن باشـتر بووه تا هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌ره‌تایی ویلایه‌ته‌كان. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئۆباما 7 شـانده‌ی وایۆمینگی به‌ربكه‌وێت و كلنتنیش 5 .
له یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوو سـیناتۆر كلنتن سـه‌رنجی هه‌ڵـمه‌تی پـێشـبڕكێی داوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێت بێ ئه‌زموونی ئۆباما، ئاماده‌بوونی وه‌ك سه‌ركرده‌ی سـوپای وڵات خسـتۆته ژێر پـرسـیار.
" زۆر جاران كه دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گیانی خه‌ڵـكی ده‌بێت بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت،
ته‌جروبه له بری هه‌موو شتێـكه. له‌م هه‌ڵـبژاردنه ئێمه پـێویسـتیمان به پاڵـێوراوێـك هه‌یه كه بتوانێت له تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی سـوپا ده‌ربچێت، كه‌سـێـك كه له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئاماده‌بێت به‌رگری له وڵات بكات و خێزانه‌كان بـپارێزێت."
كلنتن باسی ئه‌زموونی خۆشی وه‌ك سـیناتۆری نیویۆرك له كۆنگرسی ئه‌مریكا و 8 سـاڵانی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی سه‌رۆكی پـێشـوو بـێـڵ كلنتن له كۆشـكی سـپـی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت سه‌ردانی 80 وڵاتیشی كردووه. به‌ڵام سیناتۆر ئۆباما ده‌ڵێت ده‌نگدانی له سـینات بۆ ڕێـگه‌دان به شـه‌ڕ له عێراق نیشـانی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و هه‌ڵـسه‌نگاندنی چاكی نیـیه و هه‌روه‌ها بـنه‌مای ئیدیعای سـیناتۆر كلنتن كه به ئه‌زموون ناوی ده‌بات ده‌خاته ژێر پـرسـیار.
" یه‌ك شـت كه هیوادارم خه‌ڵـك پـرسـیاری له‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌وه‌یه چ شـاره‌زایی‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌یـیه ئه‌و باسی لێوه ده‌كات؟ ده‌زانم ئه‌و باس له سه‌ردانی 80 وڵات ده‌كات. وه‌لێ ئاشـكرا نیـیه ئه‌و له‌و سه‌ردانانه‌دا دانوسـتاندنی له‌سه‌ر په‌یمانـنامه و ڕێـكـكه‌وتن كردووه یان قه‌یرانی چاره‌سه‌ركردووه؟ به بڕوای من وه‌ڵامه‌كه نه‌خێره."
لایه‌نگرانی ئۆباما ده‌ڵـێن سه‌ركه‌وتنی ئۆباما له وایۆمینگ هه‌نگاوێـكی دیكه‌یه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری پاڵـێوراویان، به‌ڵام لایه‌نگرانی كلنتن ده‌ڵێن دابه‌شـبوونی شـانده‌كان به‌و شـێوه‌یه‌ی ئێسـتا هه‌یه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی پـێشـبڕكێی كاندیدی ئه‌وانیش بمێنێته‌وه و به‌رده‌وامبێت. به‌پێی بڕیاره‌كانی پارتی دیموكرات دابه‌شـكرانی شـانده له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاده‌ی پـشـتیوانی ده‌نگده‌ران له هه‌ر هه‌ڵـبژاردنێـكه.
هه‌ڵـبژاردنی داهاتووی هه‌ردوو پاڵـێوراوی دیموكرات له میسیسیپی باشوری ئه‌مریكا ده‌بێت كه سـێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چن. پـێشـبڕكێـكه له‌سه‌ر 33 شـانده ده‌بێت.