دوو سـیناتۆری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوایان له پـشـكنه‌رانی ژمێریاری حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه ئه‌وه دیاربكه‌ن عێراق چی له‌و پاره‌یه ده‌كات كه له ڕێی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ستیده‌كه‌وێت.
سـیناتۆر كارڵ لیڤینی دیموكرات و سـیناتۆر جۆن وارنه‌ری كۆماریش ڕۆژی هه‌ینی نامه‌یه‌كیان ناردووه و تیایدا داوا له ئۆفیسی ژمێریاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به‌و كرده ژمێریاریـیانه‌ی عێراقدا بچنه‌وه. هه‌ردوو سـیناتۆر گوتوویانه له‌و بڕوایه‌دان پاره‌ی باجده‌رانی ئه‌مریكی به‌شی هه‌ره زۆری دارایی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقیان داوه وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان ملیار دۆلاری داهاتی نه‌وتی عێراق له‌و بانكانه‌دا دانراون كه عێراقی نین.
له نامه‌كه‌یاندا هه‌ردوو سـیناتۆر داوایان كردووه بڕی داهاتی عێراق له فرۆشتنی نه‌وت چه‌ند بووه و بۆچیش حكومه‌تی عێراق پاره‌ی زیاتری بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی خه‌رج نه‌كردووه.