ئێواره‌ی پـێنجشه‌ممه چه‌كدارێـكی فه‌له‌سـتنی خۆی كردووه به ناو په‌رتووكخانه‌ی خوێندنگه‌یه‌كی ئاینی له ئۆرشه‌لیم و ده‌سـتی به ته‌قه‌كردن كردووه و له ئه‌نجامدا 8 كه‌سی كوژراون و 35 ی دیكه‌ش برینداربوون. جێم تێـپڵی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌وێوه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت هێرشه‌كه له كاتێـكدا ڕوویداوه كه گرژیـیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌ی سـه‌ندووه، ئه‌مه‌ش پاش هه‌فته‌یه‌ك له توندوتیژی له كه‌رتی غه‌ززه.
هاوكارانمان جانی دیلان و سه‌ڵاحی پـێـرۆتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان به كوردی ئاماده‌كردووه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن پـیاوه چه‌كداره‌كه چـۆته ناو په‌رتووكخانه‌ی مێركاز هاراڤی ئاینی و له نزیـكه‌ی 80 كه‌س ته‌قه‌ی كردووه كه له ناو ژووره‌كه‌دا بوونه بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ پـشـووه ئاینیـیه‌كانی داهاتووی جووه‌كان. خوێندكاره‌كان كه ترسـیان لێ‌نیشـتبوو له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه خۆیان فڕیداوه و ته‌قه‌كردنه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین خوله‌ك به‌رده‌وام بووه.
میكی ڕۆزنفێڵد وته‌بێژی پـۆلیسی ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێرشـبه‌ره‌كه كلاشـینكۆفی پـێبووه و هه‌ر له شـوێنی ڕووداوه‌كه‌دا كوژراوه.
میكی ڕۆزنفێڵد گوتی " ئه‌وه‌ی بتوانم بیڵێم ئه‌وه‌یه كه هێرشـبه‌ره‌كه چووه نێو ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی قوتابخانه‌كه و به نێو ده‌رگاكانی دیـكه‌ی قوتابخانه‌كه‌دا ڕۆی و ته‌قه‌ی له چه‌ندین قوتابی كرد و پاشـان ته‌قه‌ی له خۆشی كرد و له نێو ده‌رگای كتێـبخانه‌دا گیانی ته‌واو كرد."
پـۆلیس ده‌ڵێت پـیاوه چه‌كداره‌كه فه‌له‌سـتینیـیه‌كی دانیشـتووی خۆرهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم بووه.
سه‌رۆكی میانڕه‌وی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس تاوانباری هێرشـه‌كه‌ی كردووه. به‌ڵام به‌یانـنامه‌یه‌ك له لایه‌ن گروپـی فه‌رمانڕه‌وای میلیشـیاكانی حه‌ماسه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه سـتایشی هێرشه‌كه‌ی كردووه و ده‌ڵێت ئه‌مه دوایی‌ترینی نیـیه. وته‌بێژێـك بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت هێرشـه‌كه به مه‌به‌ستی لادان له وتووێـژه‌كانی ئاشـتی بووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت وتووێـژه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له واشـنتن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌كو كارێـكی تێرۆریستی تاوانباری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی كردووه و هاوده‌ردی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كاندا ده‌ربڕیوه.
مارك ڕێـگێڤ وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت هێرشی تێرۆرسـته‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له پـرۆسـه‌كانی ئاشـتی یارمه‌تی نادات.
" هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وڵاته‌كه‌م و حكومه‌ته‌كه‌م بیه‌وێت له بورای ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بچێته پـێش حه‌ماس و باقی توندڕه‌وانی دیكه هه‌ره گرفتی گه‌وره‌ی تاقانه له به‌ره‌وپـێشـچوونی ئاشـتیدان. هه‌تا خه‌ڵـك ڕانه‌په‌ڕن و به‌رهه‌ڵـستی ئه‌م جۆره توندڕه‌ویـیه و ڕق و كینه و خوێنڕێژیـیه نه‌بن ئه‌وا پـرۆسه‌ی ئاشـتی ناچێته پـێشه‌وه."
هێرشه‌كه له كاتێـكدا دێت كه گرژی له ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا به‌رزه پاش هه‌فته‌یه‌ك له توندوتیژی خه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه كه له‌وێدا فره‌تر له 120 فه‌له‌سـتینی كوژرابوون له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیلیـیه‌وه له كرداره‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا دژ به میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان كه به‌ره‌و باشوری ئیسرائیل موشـه‌كیان هاویشـتبوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه‌دا هێنا كه كاری كردۆته سه‌ر سه‌رۆكی میانڕه‌وی فه‌له‌سـتینی له گه‌ڕانه‌وه بۆ وتووێـژه‌كانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه به‌هۆی باری غه‌ززه‌وه ڕایگرتبوو.
هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه وا دیاره به وردی ئه‌نجام‌دراوه. خوێندنگای ئاینی مێركاز هاراڤ له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ بـزوتنه‌وه‌ی نیشـتینگه جووه‌كانه‌وه له كه‌ناری ڕۆژئاوادا په‌یوه‌ندی هه‌یه و زۆر له ڕێبه‌رانی دانیشـتوانی نیشـتینگه‌كان له‌وێدا خوێندویانه. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن زۆر له خوێـندكاره‌كان چه‌كدارن و له خزمه‌تی له‌شـكریدان و هێرشـبه‌ره‌كه له لایه‌ن خوێندكارێـكی له‌و جۆره‌دا كوژراوه و له‌وانه‌یه ژیانی زۆر كه‌سـانی تری پاراسـتبێت.