سه‌رۆك وه‌زیری چین وێن ژیاباو به‌ڵێنی داوه چاره‌یه‌ك له باری گرانی زۆری وڵاته‌كه‌ی
بكات و بڕیاری دیكه‌ش بدات تا پـێواره‌كانی ژیانی خه‌ڵـكی ئاسایی باشـتر بكات.
به‌ڕێز وێن كه چوارشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی چین قسه‌ی ده‌كرد گوتی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له لایه‌ن حكومه‌تی چین بایه‌خی یه‌كه‌می پـێده‌درێت.
گه‌شه‌ی ئابوری چین ئه‌م وڵاته‌ی كردۆته چوراهه‌م گه‌ره‌ترین ئابوری له جیهان، به‌ڵام هه‌روه‌ها بۆته مایه‌ی گرانیـیه‌كی زۆریش له‌م وڵاته كه له‌وه‌تای 2007 وه تا ئێسـتا زۆرترین ڕاده بووه.
وێن گوتی حكومه‌ت ده‌خوازێت بار و گوزه‌رانی خه‌ڵـكی ئاسـایی باشـتر بكات له ڕێـگای ڕیفۆرمی سـیسـتمی ته‌ندروسـتی، خوێندن و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ كاتی خانه‌نشـینی.