شه‌وی سێشه‌ممه سیناتۆر هێله‌ری كلنتن هه‌ڵمه‌تی پـێشـبڕكێـی سه‌رۆكایه‌تی خۆی
بوژانده‌وه به بردنه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌ره‌تایی گرنگی دیموكراته‌كان له ته‌كسـاس و ئۆهایۆ، له كاتێـك سـیناتۆری كۆماری جۆن مه‌ككه‌ین پاڵێوراوێتی خۆی له لایه‌ن پاڵـێوراوێتی خۆی له لایه‌ن پارتیـیه‌كه‌ی مسـۆگه‌ركرد.
بێـجگه له بردنه‌وه‌ی ته‌كسـاس و ئۆهایۆ كه ژماره‌ی شـانده‌یان زۆره سـیناتۆر كلنتن ویلایه‌تی ڕۆد ئایله‌ندی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكاش برده‌وه. به‌م شـێوه‌یه ڕێـگه‌ی له نه‌یاری سه‌ره‌كی باراك ئۆباما ته‌نگ كرد كه هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌ره‌تایی یان كۆكه‌سی 12 ویلایه‌تی یه‌ك به دوای یه‌ك برده‌وه. سێشه‌ممه شه‌و سـیناتۆر ئۆباماش ویلایه‌تی ڤه‌رمۆنتی برده‌وه.
سـیناتۆر كلنتن له وتارێـكی له ناو لایه‌نگرانی له كۆلومبسی ئۆهایۆ گوتی تێـكۆشـان بۆ ئه‌وه‌ی پارتیـیه‌كه‌ی بیكات به ده‌سـتنیشـانكراوی له پـێشـبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له 2008 به‌رده‌وامه و به‌هێزه‌وه به‌ره‌و پـێشـه‌وه ده‌چێت و تا ئاخیره‌كه‌شی درێژه‌ی پـێده‌درێت.
له كاتی وتاره‌كه‌ی له ناو لایه‌نگرانی له سـان ئه‌نتۆنیۆی ته‌كسـاس سـیناتۆر ئۆباما پـیرۆزبایی له كلنتن كرد، به‌ڵام گوتیشی ئه‌و هێشـتا له ژماره‌ی شـانده‌كان له پـێشـه‌وه‌ی كلنتنه و به ڕێـگای ده‌سـتنیشـانكرانی له لایه‌ن پارتیـیه‌كه‌ی ئۆباما ئێسـتا به ژماره‌یه‌كی كه‌م له پـێشی كلنتنه له پـێشـبركێكانی كۆكه‌سی ته‌كسـاس.
له هه‌مان كات سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی كۆشـكی سـپـی ده‌كات تا به ڕه‌سـمی سه‌رۆك بوش پشـتیوانی لێـبكات.
سـێشه‌ممه مه‌ككه‌ین له هه‌ڵـبژاردنی سه‌ره‌تایی چوار ویلایه‌تان له فه‌رمانداری پـێشـووی ئه‌ركه‌نسـا مایك هه‌كه‌بی برده‌وه.
سه‌باره‌ت به پـێشـبڕكێی دیموكراته‌كانیش جێم مه‌ڵۆنی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتنی پایته‌خته‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان شوان سه‌عید و نازدار زاده و سـمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:27 خوله‌كه.