سـیناتۆری كۆماری جۆن مه‌ككه‌ین هه‌ر چوار هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی برده‌وه و ڕكابه‌ره سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی مایـك هه‌كه‌بی پـیرۆزبایی لێـكرد و په‌یمانیشی دایه كه به هه‌موو توانایه‌كی پـشتیوانی لێـبكات، به‌وه‌ش یه‌كلابووه‌وه كه جۆن مه‌ككه‌ینی سیناتۆری ئه‌ریزۆنا ده‌بێته به‌ربژاری پارتی كۆماری بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی مانگی یازده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵۆن له واشـنتنی پایته‌خته‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریـگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
جۆن مه‌كـكه‌ین كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ته‌واوی ئه‌و چوار سـتانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵـبژاردنی به‌رایی‌یان تیادا كرا برده‌وه كه بریتی بوون له سـتانه‌كانی ڤه‌رمۆنت و ڕۆد ئایڵه‌ند و ئۆهایۆ و ته‌كسـاس.
ئاژانسـه‌كانی ده‌نگوباس ئاماژه ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئێسـتا جۆن مه‌كـكه‌ین زیاتر له 1191 ده‌نگی نوێنه‌رانی هه‌یه، واته ئه‌و ژماره‌یه‌ی پـێویسـتێتی بۆ ئه‌وه‌ی بـبێته كاندیدی پارتیـیه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له مانگی یازده‌ی داهاتوودا.
له سـتانی ته‌كسـاس سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین وتارێـكی پـێشـكه‌ش به لایه‌نگرانی كرد پاش ئه‌وه‌ی مایك هه‌كه‌بی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی سـتانی ئه‌ركه‌نسـا و ڕكابه‌ره‌كه‌ی له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا دانی به‌وه دانا سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ده‌بێته كاندیدی كۆماریـیه‌كان.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت " كه‌واته له‌گه‌ڵمدابن و داوا له دۆسـتان و لایه‌نگرانی ده‌كات پـشـتوانی بكه‌ن له‌شه‌ڕدا له پـێناو ئه‌مریكا و بۆ به‌هێزی ئه‌مریكا و له پـێناو ئامانجه‌كان و ئاینده‌ی ئه‌مریكادا." سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت "پـێشـبڕكێش له ئێسـتاوه ده‌سـتپـێـده‌كات!"
مایك هه‌كه‌بی به ته‌له‌فون بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ جۆن مه‌ككه‌یندا قسه‌ی كرد و له ته‌كسـاسیش به لایه‌نگرانی خۆی گوت ئێسـتا كاتی ئه‌وه‌یه له پـشت جۆن مه‌ككه‌ینه‌وه بین تا له هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی مانگی یازده‌دا شـكست به دیموكراته‌كان بهێنن.
مایك هه‌كه‌بی ده‌ڵێت " نه‌ك هه‌ر پـیرۆزبایی خۆمی پـێشـكه‌ش ده‌كه‌م به‌ڵـكو په‌یمانی خۆشـمی ده‌ده‌مێ و به پارتی كۆماریش هه‌رچیـیه‌ك بـشـێت بیكه‌م بۆ یه‌كگرتوویی كۆماریـیه‌كان و له‌وه‌ش گرنگتر بۆ یه‌كگرتوویی وڵاته‌كه‌مان."
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی چوارشه‌ممه سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین له كۆشـكی سـپی بێت كه له‌وێ سه‌رۆك بوش پـشـتیوانی فه‌رمیـیانه‌ی خۆی بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا له ده‌نگدانه‌كاندا له سه‌ره‌تادا له سـاڵی پاردا زۆر كه‌وته دواوه، به‌ڵام
له هه‌ڵـمه‌ته‌كه‌یدا بۆ هه‌ڵـبژاردنه به‌رایی‌یه‌كه‌ی نیوهامشه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ین له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا كه پـێده‌چێت بـبێته كاندیدی كۆماریـیه‌كان ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی سه‌ره‌كی ده‌بێته‌وه چونكه ده‌چێته هه‌ڵـبژاردنێـكه‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌مریكایی‌یه‌كان ده‌ڵێن گۆڕانیان دوێت و ئه‌و كارانه‌ش كه سه‌رۆك بوش كردوونی په‌سه‌ندی ناكه‌ن.
نیگه‌رانیـیه‌كان سه‌باره‌ت به سـستی ئابوری ئه‌مریكا پـێده‌چێت بـبێته مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی له هه‌ڵـمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردندا و ئه‌مه‌ش وه‌ك بارێـكی ئاسایی به به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراته‌كان ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڵام سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌زموونی زیاتری هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ئاسایشی نیشـتیمانی و سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سـیناتۆر باراك ئۆباما و سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن كه دوو ڕكابه‌ری دیموكراته‌كانن له‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌دا. هه‌روه‌ها مه‌ككه‌ین بڕوای سـیاسی خۆی به‌سـتۆته‌وه به سه‌ركه‌وتنه‌كانی سـتراتیژیـیه‌تی زیادكردنی هێزه له‌شـكریـیه‌كان له عێراق كه له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێ به‌رئه‌نجامی پـۆزێتـیڤانه‌ی هه‌بووه.