سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت گه‌شـبینه كه‌وا ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌توانن
بگه‌نه سه‌ودایه‌كی ئاشتی به‌ر له‌وه‌ی خۆی له مانگی یه‌كی داهاتوو پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی جێبهێڵێت.
سه‌رۆك بوش پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵای ئوردن له كۆشـكی سـپی ئه‌و تێبینی‌یه‌ی ده‌ربڕی. وتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه ماوه‌ی 10 مانگی سه‌رۆكایه‌تی كه ماوه كاتێـكی زۆره بۆ جێبه‌جێـكردنی سه‌وداكه.
شــا عه‌بدوڵڵا وتی به‌رده‌وامبوونی عه‌هد و به‌ڵێنی وڵاته یه‌كگرتووكان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر خۆشحاڵه. شـا عه‌بدوڵڵا ئه‌و كێشه‌یه‌شی به كۆنترین و به‌رچاوترین كێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوبرد.
سه‌رۆك بوش وتی هه‌ردوو ڕێبه‌ر باسی ئه‌و بابه‌تانه‌شـیان كرد، وه‌كو چوونی نزیكه‌ی 750 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی بۆ ئوردن، كارتێـكردنی نرخه‌كانی نه‌وت له‌سه‌ر ئابوری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها باسی لوبنان كه سه‌رۆك بوش وتی به توندی به وته‌ی خۆی ده‌ستێوه‌ردانی سوریا له ناو سـیاسه‌ته‌كانی لوبنان مه‌حكوم ده‌كات.