وه‌زیری دادی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مایكڵ مووكه‌یسی له ناوه‌ڕاستی مانگی دوودا سه‌ردانێـكی كتوپـڕی ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیای كرد، له‌وێش كاربه‌ده‌ستانی تورك پـێیان گوتووه كه‌وا ڕێـكخراوی تێرۆریستی له ئه‌مریكا هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی چالاكیـیه‌كانیان ده‌ده‌ن له ژێر په‌رده‌ی ڕێـكخراوی كۆمه‌ڵی سـڤیلی ویاخود مه‌ده‌نی. بۆ ئه‌مه‌ش ناوی سێ ڕێـكخراوی كوردیـیان له ئه‌مریكادا هێناوه:
ئنستتیوتی كورد له واشـنتن.
تۆڕی زانیاری كوردی ئه‌مریكا.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئه‌مریكا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كانیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌لی باباجان داوای له ئه‌مریكا كردووه كه سێ ڕێـكخراوی كوردی بخاته لیستی ڕێـكخراوه تێرۆریسـتیـیه‌كانه‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی كرێـكارانی كوردسـتانه‌وه هه‌یه.
ئینجا بۆ ئاشنابوون به ڕێـكخراوی ئنسـتتیوتی كوردی له واشـنتن وزانینی چالاكیـیه‌كانی هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم له میانه‌ی به‌رنامه‌ی كورد له تاراوگه‌ی ئه‌م جاره‌دا میوانداری دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئه‌و ڕێـكخراوه‌ی كردووه.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كانی توركیا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌كه‌م جار
نیـیه كه حكومه‌تی توركیا چ به ڕه‌سمی و چ به ڕێـگای میدیاكانیـیه‌وه ڕێـكخراوی كوردیـیان له ئه‌مریكا تاوانباركردووه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه، به‌پـێی توركیا نه‌ك هه‌ر ڕێـكخراو به‌ڵـكو ئه‌گه‌ر تاكه كوردێـكیش باسی سـته‌می ده‌وڵه‌تی توركیا بكات كه به‌رامبه‌ر به میلله‌تی كورد ده‌یكات ئه‌وا به تێرۆریست و به په‌كه‌كه و ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ش نه‌بێت به شـتێـكی تر كه تێرۆریست بێت له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14:31 خوله‌كه.
ناونیشـانی ماڵپه‌ڕی ئنسـتـتیوتی كوردی له واشـنتۆن www.kurd.org .