خه‌ڵاتی ئه‌مسـاڵی ئۆڵۆف پاڵما پـێشـكه‌شی خاتوون په‌روینی ئه‌رده‌ڵان ژنێـكی ئێران كراوه، ئه‌و خانمه بنكه له تاران ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی مافه‌كانی ژنانه. خه‌ڵاتی خاوه‌ن ڕێزی پاڵما ناوی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی سویدی له‌سه‌ر دانراوه و سـاڵانه بۆ بواری خزمه‌تی ئامانجه‌كانی مرۆڤایه‌تی پـێشـكه‌ش ده‌كرێت كه پـێشـكه‌وتنی به‌رچاوی وه‌ده‌ستكه‌وتبێت. براوه‌كانی پـێشـووی ئه‌م خه‌ڵاته سه‌رۆك كۆماری پـێشووی چـیـك ڤاسلاڤ هاڤیل كه كه‌سێـكی جودابیربوو و ڕێبه‌ری دیموكراسیـخوازی بۆرما خاتوون سـان سو چی بوون.
له ڕاگه‌یاندراوێـكی نووسـراوه‌دا كۆمیته‌ی پـێشـكه‌شـكردنی خه‌ڵاته‌كه گوتی خاتوون ئه‌رده‌ڵان له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵات ده‌كرێت "چونكه داخوازیـكردن بۆ مافه‌كانی یه‌كسـانی پـیاو و ژن به به‌شێـكی ناوه‌ندی خه‌بات بۆ دیموكراسی ده‌زانێت ... سه‌ره‌ڕای دادگایی و هه‌ڕه‌شه و ئازار په‌روینی ئه‌ردڵان له‌سه‌ر خه‌باته‌كه‌ی سـووربووه و قه‌د ده‌ستی له ئامانجه‌كانی هه‌ڵـنه‌گرتووه."
خاتوونی ئه‌رده‌ڵان وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسـێـك هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی ئێرانی كردووه و سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ژنان له وڵاتدایه نووسـیویه‌تی، كه له‌وان قانونه‌كانی جیاوازی‌دانان به دژی ژنان به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی زه‌ماوه‌ندیـكرد، سه‌رپه‌رشتی منداڵ و میرات ده‌گرنه‌وه. خاتوون ئه‌رده‌ڵان ئه‌ندامێـكی چالاكی" هه‌ڵمه‌تی مۆری یه‌ك ملیۆن كه‌سه" كه داوایه‌كی ئاشـتیخوازانه‌یه و مه‌به‌ستێتی قانونه‌كانی جیاوازی‌دانانی ئێران بگۆڕدرێن.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه كه خاتوون ئه‌رده‌ڵان بۆ براوه‌ی خه‌ڵاتی پاڵاما هه‌ڵـبژێردراوه له كاتێـكدا دێت كه حكومه‌تی ئێران درێژه به سه‌ركوتـكردنی چالاكانی مافه‌كانی ژنان ده‌دات. له‌وه‌تای هه‌ڵمه‌تی مۆركردنی ملیۆنێـك كه‌س له سـاڵی 2006 وه زیاتر له چـل له چالاكانی مافه‌كانی ژنان له ئێران‌دا گیراون. له چوارده‌ی ئه‌م مانگه دوو ژنی چالاكی تر گیران. ڕاهیله ئه‌زغه‌رزاده و نه‌سیمی خوسـره‌وی له پاركێـكی تاران له كاتێـكدا گیران كه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی مۆران‌بوون. هه‌ر وه‌ك باقی چالاكانی گیراوی تر ئه‌وان تاوانباركراون به‌وه‌ی پـرۆپاگه‌نده‌یان له‌دژی حكومه‌تی ئێران بڵاوكردۆته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان خاتوون ڕایس به‌م زووانه دووا كه بۆچی دیموكراسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شـوێنی دیكه پـێویسته.
" دیموكراسی هه‌ره ڕێـگای واقعیـیه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵـكی جۆراوجۆر جیاوازیـیه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بكه‌ن و چاره‌سه‌ری جیاوازیـیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیـیان بكه‌ن و به‌بێ ئه‌وه‌ی توشی توندوتیژی سه‌ركوت به‌كاربهێنرێت. ژنانی وه‌ك په‌روینی ئه‌رده‌ڵان و ئه‌وانی دیكه كه به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیخوازانه بۆ ئاڵوگۆڕ له ئێران‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن ئه‌مه به باشی ده‌زانن."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت" وڵاته یه‌كگرتووه‌كان پـشـتیوانی له ژنانی ئێران ده‌كات كه بوێرانه بۆ ئه‌و ماف و دادوه‌ریـیه له وڵاته‌كه‌یاندا خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن كه له جیهاندا په‌سه‌ندكراون."