سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له
ئێران ده‌كات ورده‌كاری زیاتر سه‌باره‌ت به چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی بداته ده‌ست بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گومانه‌ی له‌سه‌ر پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی تاران هه‌یه.
ڕۆژی دووشه‌ممه محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی به ده‌سـته‌ی 35 ئه‌ندامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی گوت چالاكی ناوه‌كی ئێران جێـگای نیگه‌رانی ده‌مێنێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له ڕوونكردنه‌وه‌ی باشـتری داوه.
پـێشتر ئه‌لبه‌رادعی ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا پـێشـنیاز ده‌كرێت توێژینه‌وه‌ی له‌شـكری ئێران له‌سه‌ر چه‌كی ئاسایی ده‌كرێت بۆ چه‌كی ناوه‌كیش سـوودیان لێ‌وه‌ربگیرێت.
هه‌رچه‌نده شـانده‌ی ئێران له ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی بنكه له ڤـیـه‌نـنا عه‌لی ئه‌زغه‌ر سـوڵتانیـیه ئه‌و زانیاریـیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و به شتێـكی ده‌سـتكردی دانا و گوتیشی مه‌به‌ستی سـیاسی له په‌نایه.
به‌ڵام نوێنه‌ری ئه‌مریكا گرێگری شۆڵتی گوتی ڕاپـۆرتی ئه‌م ئاژانسه نیشـان ده‌دات پـرسـیاری به گرفت سـه‌باره‌ت به چالاكی ئێران له ئارادان كه به توندی پـێشـنیاز ده‌كه‌ن تاران پـرۆگرامی نهێنی له په‌یوه‌ندی به چاكانه‌وه هه‌یه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له نیویۆرك چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیار له‌سه‌ر سـزای نوێ له‌دژی ئێران بدات. تاران پـێشـتر بایه‌خی به دوو ده‌ست گه‌مارۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌داوه.