ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ربازانی ئیسرائیلی له باكوری كه‌رتی غه‌ززه كشـانه‌وه ئه‌وه‌ش پاش چه‌ندین ڕۆژ له شه‌ڕی سه‌خت و قورس كه تیایدا 2 سه‌ربازی ئیسرائیلی و زیاتر له 100 فه‌له‌سـتینی كوژران. به‌ڵام هێرشی ئاسـمانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر غه‌ززه و هه‌ڵـدانی چه‌ندان جاره‌ی ڕۆكێت له لایه‌ن میلیتانه فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه بۆ شـارۆچكه‌ی ئه‌شـكه‌لۆنی باشوری ئیسرائیل تا ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ر به‌رداومبووه.
جێم تـێـپـڵ له نووسینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
هێزه‌كانی پیاده‌ی ئیسرائیل له شارۆچكه‌ی جه‌بالیا ده‌رچوون كه كه‌مپـێـكی په‌نابه‌ری پـڕ له خه‌ڵـكه و دانیشتووانی له ماڵه‌كانیاندا عاسی بووبوون له كاتی هێزه‌كانی ئیسرائیلی و میلیتانی فه‌له‌سـتینی له چه‌ند ڕۆژانی ڕابردوو شه‌ڕی یه‌كتریـیان ده‌كرد.
ده‌مڕاستی سه‌رۆك وه‌زیری ئێهود ئۆڵمه‌رت (مارك ڕێگـێڤ) ده‌ڵێت هێزه‌كانی زه‌مینی ئیسرائیلی كه له باكوری غه‌ززه ده‌رچوونه ده‌توانن هه‌ر كاتێـك به پـێویسـتی بزانن بگه‌ڕێنه‌وه.
" ئێمه به نیازین به‌رده‌وامبین له فشـارهێنانی له‌شـكری بۆ سه‌ر توندڕه‌وانی حه‌ماس. له هه‌مان كاتیشـدا به‌نیازین به‌پـێی سـتراتیژیـیه‌ك بڕۆین كه ده‌سـتمان تیایدا ئاواڵابێت. پـێموایه ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م شـێوازه هێرشه زه‌مینیـیه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی مسـۆگه‌ربكرێت خه‌ڵـكی باشوری ئیسرائیل به چاكترین شـێوه ده‌پارزرێن."
میلیتانی حه‌ماس ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئیسرائیلیان به سه‌ركه‌وتن بۆ هێزه‌كانی خۆیان له قه‌ڵه‌م دا و میلیتانی فه‌له‌سـتینیش به‌رده‌وامبوونه مووشه‌كیان له باشوری ئیسرائیل هه‌ڵـكردوون و شـارۆچـكه‌ی ئه‌شـكه‌لۆنیان كردۆته ئامانج كه شوێنی دانیشتنی 120 هه‌زار ئیسرائیلیـیه.
ده‌مڕاستی حه‌ماس سـامی ئه‌بو زوهری له غه‌ززه بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كرد و گوتی ده‌رچوونی ئیسرائیل شـكستـێـكه له‌وه‌ی ئه‌و به یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له شـه‌ڕی زه‌مینی له غه‌ززه ناوی هێنا. ئه‌و گوتیشی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی هێرشـه‌كانی ئاسـمانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر غه‌ززه كوژراون زۆربه‌یان مه‌دنی بوونه.
سه‌رۆكی میانڕه‌وی فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس ناپه‌سه‌ندی هێرشه‌كانی موشـه‌كی فه‌له‌ستینی بۆ سه‌ر باشوری ئیسرائیل كردووه. به‌ڵام وتووێـژه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیش ڕاگرتووه له‌به‌ر كرداره‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه كه له ئه‌نجامیدا ژماره‌یه‌كی زۆری مه‌ده‌نی كوژراون.
وا بڕیاره ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی هه‌بێت به ئامانجی خاوكردنه‌وه‌ی دواترین قه‌یران و هه‌روه‌ها ده‌ستپـێـكرانه‌وه‌ی وتووێـژه‌كانی ئاشـتی.
دوای كوژارنی زیاتر له 100 فه‌له‌سـتینی هێزه‌كانی ئیسرائیل له باكوری كه‌رتی غه‌ززه ده‌كشـێنه‌وه
- Jim Teeple