دمیتری مێدڤێدێڤی به‌ربژاری ده‌سـتنیشـانكراوی سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پـوتن له
هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسـیادا سه‌ركه‌وتنێـكی مه‌زنی تۆماركردووه و پـتر له سه‌دا 70 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
گه‌وره‌ترین ژماره‌ی هاوڵاتیـیان له‌سه‌ر ئاسـتی وڵات له ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا به‌شـداریـیان كرد، به‌ڵام گروپـی گۆڵۆس كه گروپـێـكی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی ده‌نگده‌رانه ده‌ڵێت چه‌ندان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیـیان له لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه له‌گه‌ڵدا كراوه و گازنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به زۆر ناچار كراون بچن ده‌نگ بده‌ن.
هاوكات شـاندێـكی چاودێریكردنی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپایی ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵـبژاردنه‌كه خواسـتی هاوڵاتیـیانی ڕوسـیایی ده‌خاته ڕوو، به‌ڵام ڕێـگرتنی ناڕه‌وا له ده‌سه‌ت‌گه‌یشتنی هاوڵاتیـیان به میدیادا سه‌رجه‌م عه‌داله‌تی ده‌نگدان ده‌خاته به‌ر گومان.
له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌و ده‌مه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام دراوه به‌ڕێز مێدڤێدێڤ وه‌ك سه‌رۆكی وڵات ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌رپه‌رشـتی ده‌كات. ناوبراو گوتی سه‌رۆك ڤلادیمیر پـوتن پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیر له فدراسـیۆنی ڕوسـیادا ده‌گرێته ده‌ست.