ده‌مێ ساڵه عه‌تا محه‌مه‌دی چیرۆك‌نووس ده‌ناسم و ئاشـنای چیرۆكه‌كانیم. نه‌ك هه‌ر به قسه‌ی به‌نده‌تان به‌ڵـكو زۆر كه‌س هه‌ن ده‌ڵێن یه‌ك به یه‌كی چیرۆكه‌كانی عه‌تا مایه‌ی تێڕامانـن و سه‌رنجێـكی باشی خوێنه‌رانی چیرۆكی به‌لای خۆیدا ڕاكێشـاوه. نه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش، شـاره‌زای بواری چیرۆكیش هه‌ن به‌بێ هیچ دوو دڵـیـیه‌ك ده‌ڵێن عه‌تا محه‌مه‌د یه‌كێـكه له داهێنه‌ركان، له چۆنێتی پـێـكه‌وه به‌سـتنی ڕووداوه‌كانی ناو چیرۆكه‌كانی، له گرێ‌چنینی درامایی چیرۆكه‌كان و ده‌ربڕین و پـێـكهێنانی ژینگه‌یه‌كی وا كاریگه‌ر له چیرۆكه‌كانیدا كه خوێنه‌ری ڕژد ناتوانێت به ئاسانی لێی ده‌ربچێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10:29 خوله‌كه.