حكومه‌تی سوریا ڕه‌خنه له نیشته‌جێـكردنی كه‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مریكا له
كه‌ناری لوبنان ده‌گرێت.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌لید ئه‌لموعه‌لیمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـوریا ڕۆژی شه‌ممه به په‌یامنێرانی له دیمه‌شق گوت واشـنتن به‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رێـك بۆ قه‌یرانی سـیاسی بنبه‌ستی به‌یرووت له‌باربه‌رێت.
په‌رله‌مانی لوبنان له مانگی یانزه‌ی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێستا دووچاری بنبه‌سـتی سـیاسی بۆته‌وه و به‌هۆی لاوازی خۆیه‌وه نه‌یتوانیـوه سه‌رۆكێـكی نوێ بۆ وڵات هه‌ڵـبژێرێت. له ده‌می ده‌سـتپـێـكردنی قه‌یرانی سـیاسی له لوبنان تا ئێسـتا 15 جار ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكێـك بۆ لوبنان دواخراوه و بڕیاره 11 ی ئه‌م مانگه ده‌نگدانێـك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سـازبدرێت.
لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌واڵی دانانی كه‌شتیـیه
جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مریكایان له نێو ئاوی كه‌ناری لوبنانیدا ڕاگه‌یاند. وته‌بێژێـكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش گوتی دانانی ئه‌و كه‌شـتیـیه جه‌نگیـیانه له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ مه‌به‌ستی پـیشـاندانی پـشـتگیری ئه‌مریكایه له هێمنی و ئارامی له هه‌رێمی ده‌ریای سپـی ناوه‌ڕاسـتدا. هه‌روه‌ها ئه‌و كاره له پـێناو نیـگه‌رانی ئه‌مریكای په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی سـیاسی لوبنانه.
هاوكات فوئاد سه‌نیوره‌ی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی داوای هیچ پـشـتگیریـیه‌كی و هاوكاری هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكایی نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی حه‌سه‌ن فه‌ضڵوڵای په‌رله‌مانتاری سه‌ر به گروپی حزبوڵڵا گوتی هه‌بوونی ئه‌و كه‌شـتیـیه جه‌نگیـیانه‌ی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر لوبنان.