حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و مهدهنیـیانهی له مانگی دوودا كوژراون له سه‌دا
30 زیادی كردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی پـێش ئه‌وه.
ئه‌م ڕێژه‌یه ڕۆژی شه‌ممه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و ته‌ندروستی عێراقی ڕاگه‌یه‌ندراوه كه به لایه‌نی كه‌م 630 مه‌ده‌نی له مانگی دوودا كوژراون و ئه‌مه‌ش له سه‌دا 30 زیاده به به‌راورد له‌گه‌ڵ 450 ی مانگی یه‌كدا.
ژماره‌ی قوربانیانی مانگی یه‌ك كه‌متربوون له مانگی شه‌شی ڕابردووه‌وه تا ئه‌و كاته، له‌و ده‌مه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 30 هه‌زار سه‌ربازی تری نارد بۆ ناو عێراق به مه‌به‌سـتی دامركاندنه‌وه‌ی شه‌پـۆلی توندوتیژی تیره‌یی له‌وێ.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێن هێزی هاوپه‌یمانان گوایه گروپـێـكی تایبه‌تی سێ كه‌سی تاوانباریان له به‌غدا ده‌سـتگیركردووه و بڕوا ده‌كرێت ئه‌و پـیاوانه له لایه‌ن ئێرانه‌وه مه‌شـقیان پـێـكرابێت و ڕاهێنه‌ری سیرهگری بن بۆ هێرشـكردنه سه‌ر هێزه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یمانان.