ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی هێرشـێـكی ئسـرائیلی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس 30
كه‌سی فه‌له‌سـتینی كوژران.
فڕۆكه شه‌ڕكه‌ركانی ئسـرائیلی هێرشـیان كرده سه‌ر شـارۆچـكه‌ی جه‌بالیا له باكوری غه‌ززه. كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵـێن نیوه‌ی كوژراوه‌كان مه‌ده‌نی بوون و له ناویاندا 2 منداڵیش هه‌یه. ئه‌وانی تریش میلیتانی فه‌له‌ستینی بوون.
به‌هۆی وه‌ڵامی ئسـرائیله‌وه بۆ هێرشـه موشـه‌كیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بۆ ناو ئسـرائیل له‌م هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له 60 فه‌له‌ستینی كوژراون. به‌هۆی موشه‌كی فه‌له‌سـتینیش بۆ ناو ئسـرائیل له ڕۆژی چوارشه‌مه مه‌ده‌نیـیه‌كی ئسـرائیلی كوژرا. كاربه‌ده‌سـتانی ئسـرائیلی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشـێـكی گه‌وره‌ی زه‌مینی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاویشـتنی ئه‌و موشـه‌كانه ڕانه‌گیرێت.
ڕۆژی هه‌ینیش له غه‌ززه به ده‌یان هه‌زار كه‌س خۆپـیشـاندانیان سـازدا دژی هێرشـی ئاسـمانی ئسـرائیلی بۆ سه‌ر غه‌ززه.
سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس داوا له ئسـرائیل و حه‌ماسیش ده‌كات توندوتیژیـیه‌كان ڕاگرن.