هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح بانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان له باكوری عێراق.
ڕۆژی 21 ی دووی سـاڵی 2008 ڕۆژێـكی ئاسایی نه‌بوو بۆ عێراق به گشـتی و بۆ هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقیش به تایبه‌تی. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا شه‌ڕه‌كانی نێوان له‌شـكری توركیا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان واته په‌كه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند و بوونه سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان. ئه‌م شـه‌ڕانه وه‌ك له ڕاپـۆرته‌كانی میدیاكاندا ئاماژه‌ی پـێده‌كرا بوونه هۆكارێـك بۆ بانگه‌شه‌كردنێـكی ئاشـكرای هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشـێـكی له‌شـكری هه‌م له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه و هه‌میش له لایه‌ن سه‌ركرده له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه كه سـنووره‌كانی باكوری هه‌رێمی كوردسـتان له باكوری عێراق ده‌به‌زێنن وه‌ك ده‌یانگوت بۆ لێدانی بنكه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا كه هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆر دراوه وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پـێـكردووه له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كه توركیا ده‌یه‌وێت بـبێته ئه‌ندام تیایدا و له لایه‌ن عێراق خۆشـیـیه‌وه تا ئه‌و هێرشه نه‌كرێت و به‌رده‌وام سه‌نگیـیان ده‌خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی شـه‌ڕ چاره‌سه‌ركردنێـكی یه‌كلایـیكه‌ره‌وه نیـیه بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی توركیا و په‌كه‌كه به‌ڵـكو دیالۆگـكردن یه‌كێـكه له ڕێـگه گونجاوه‌كان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12:33 خوله‌كه.