له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت هێزه‌كانی خۆی له باكوری عێراق كشـانۆته‌وه، پاش هێرشێـكی
توندی له‌دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی جوداخوازی كورد.
سه‌رۆكی سـتوونه له‌شـكریـیه‌كانی توركیا له ڕاگه‌یاندنێـكدا ڕۆژی هه‌ینی گوتی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌كانی خۆیان پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشـتنه ئارمانجه‌كانیان له‌دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه.
توركیا گوتبووی هێرشه ئاسـمانی و زه‌مینیـیه‌كانی بۆ ڕاگرتنی په‌لاماری سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كانه. وه‌لێ هه‌ندێ بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا كه زیانی به ژێرخانی ناوچه‌كه گه‌یاندبوو بووه جێـگای مه‌ترسی ڕێبه‌رانی كوردی عێراق له‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره ئامانجی گه‌وره‌تری هه‌بێت.
له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت له میانه‌ی شه‌ڕی هه‌فته‌یه‌كدا هێزه‌كانی 240 سه‌رهه‌ڵـداوی په‌كه‌كه‌یان كوشـتووه و هه‌روه‌ها 27 سه‌ربازیشیان كوژراون. په‌كه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئه‌وان نزیكه‌ی 100 سه‌ربازی توركیان كوشتووه و 5 شه‌ڕكه‌ریان كوژراون.
عێراق ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به له‌شـكركێشیـیه‌كه‌ی توركیا ده‌ربڕی و به پـێشـێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی دانا و داوای ده‌سـتبه‌جێی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیای كرد. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش ئه‌مریكا فشـاری خسـته سه‌ر توركیا تا كۆتایی به‌و هێرشه‌ی بهێنێت.