ڕۆژی چوارشه‌ممه نێراوی باڵای توركیا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو و شـاند‌ی یاوه‌ری گه‌یشتنه
به‌غدا و له‌وێ چاویان به ڕابه‌رانی باڵای عێراقی كه‌وت له‌وانه سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان سمكۆ عه‌زیز گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فریاد ڕه‌واندزی وته‌بێژی لیسـتی هاوپه‌یمانی كوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئیتحاد سـازداوه.
فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت سه‌ردانی شـاند‌ی توركیا بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی ته‌سلیمكردنی ئه‌و دهعوهتـنامه ڕهسـمیـیه بوو كه سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول كردبووی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌ردانی توركیا بكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:25 خوله‌كه.