ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵـگای دیموكراتیك DTP له په‌رله‌مانی توركیا له
وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌بر شـیروانی ده‌ڵێت به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له توركیا ته‌نها به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه نیـیه به‌ڵـكو ده‌وڵه‌تی توركیا قایل نابێت به‌وه‌ی دان به مافه سه‌ره‌تایـیه‌كانی كورددا بنێت. ده‌شڵێت ئێمه وه‌ك كورد ناخوازین خۆمان له توركیا جیابكه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ته‌نها مافه ڕه‌واكانی خۆمان پێ‌ڕجوابـبینن.
پاشـان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی وڵاتی توركیا بكه‌یت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر 29 سه‌رهه‌ڵـدانی كورد ڕوویداوه، خۆ ئه‌و ده‌مه په‌كه‌كه نه‌بووه، بۆیه ئه‌م كێشه‌یه پـێویسـتی به جاره‌سه‌ریـیه‌كی دیموكراتیـیانه هه‌یه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:37 خوله‌كه.