وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌و به ڕێبه‌رانی توركیا ده‌ڵێت توركیا ده‌بێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو كرداری سه‌ربازی له ناو باكوری عێراق به
كۆتایی بهێنێت.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یتس بگاته ئه‌نكه‌ره، نزیـك به یه‌ك هه‌فته پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی زه‌مینی توركیا ده‌سـتیان به كرداری له‌شـكری بۆ ناو باكوری عێراق كرد بۆ شه‌ڕكردن له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان په‌كه‌كه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له ڕێـگای سه‌ردانی نیوده‌لهی هیندسـتان ئه‌م قسـانه‌ی ده‌كرد و گوتیشی هه‌ڵوێستی واشـنتن دووپات ده‌كاته‌وه كه كرداری له‌شـكری ده‌بێت به زووترین كات به كۆتایی بێت، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای توركیا ده‌ڵێت ئه‌نكه‌ر مۆڵه‌ت بۆ كشـانه‌وه هێزه‌كانی دیار ناكات تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌یه‌ك له سه‌رهه‌ڵـداوان نه‌كرێت.
ئه‌و كاربه‌ده‌سـته‌ی توركیا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا ئه‌م قسـانه‌ی ده‌كرد له دوای دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی دا.
حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت كرداری له‌شـكری توركیا پـێشـێلی سه‌ردارێتی عێراق ده‌كات. به‌غدا داوای له ئه‌نكه‌ره كردووه به خێرا هێزه‌كانی بكێشـێـته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌شـكری توركیا ڕایگه‌یاند له‌وه‌تای سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو 77 سه‌رهه‌ڵـداوی كوردی كوشـتووه، به‌م شـێوه‌یه ژماره‌ی كوژراوانی سه‌رهه‌ڵـداوان گه‌یشـتۆته 230 كه‌س. له‌شـكر ده‌شڵێت 5 سه‌ربازی كوژراون له شه‌ڕی به‌ر له خۆرهه‌ڵاتی. تا ئێسـتا ژماره‌ی كوژراوانی له‌شـكر گه‌یشـتۆته 24 كه‌س.
له ڕابردوو سه‌رهه‌ڵـداوان گوتبوویان ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان كه له‌شـكر ڕایگه‌یاندووه زیاد له حه‌د نیشـاندراون. هه‌رچه‌نده تا ئێسـتا سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆ پـشتڕاستی ئاماری هیچ لایه‌ن نه‌كردۆته‌وه.