سـیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا قایل بووه به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنووسـێـك
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق.
مچ مه‌كـكۆنێڵ ڕێبه‌ری كۆماریـیه‌كان له سـیناتدا پـێشـوازی له‌م گفتوگۆیه كردووه له‌سه‌ر عێراق و گوتوویه‌تی بوارێـك بۆ پارتیـیه‌كه‌ی ده‌ڕه‌خسـێـنێت تا قسه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌وپـێشـچوونه له‌شـكریـيانه بكات كه له عێراقدا هاتوونه‌ته دی.
سـیناتۆر ڕه‌س فاینگۆڵدی دیموكرات ئه‌م به‌رنووسه‌ی خسـتۆته ڕوو كه داوا له حكومه‌ت ده‌كات 120 ڕۆژ پاش په‌سه‌ندكردنی به‌رنووسه‌كه دارایی بۆ شه‌ڕ ڕابگیرێت. هه‌روه‌هاش ئه‌ركی له‌شـكر و ڕۆڵی له‌شـكر سـنووردار ده‌كات بۆ چه‌ند ئه‌ركێـكی دیاریكراو، له‌وانه شه‌ڕی دژی تێرۆریزم، پاراسـتنی ئه‌مریكایـیه‌كان و مه‌شـق و ڕاهێنان پـێـكردنی عێراقیـيه‌كان.
كۆشـكی سـپـیش به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر هاتوو كۆنگرس ئه‌و به‌رنووسه‌ی په‌سه‌ندكرد ئه‌وا ئه‌و ڤیتۆی ده‌كات.