كۆمه‌ڵـێـكی مافه‌كانی مرۆڤ زه‌ودكردنی ڕوسیا بۆ مافه‌كانی ئازادی و ڕاده‌ربڕین به‌ر له
هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ئیدانه‌كردووه.
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌منستی ئنته‌رناشـناڵی بنكه له له‌نده‌ن له ڕاپـۆرتێـكیدا ئاماژه‌ی داوه به ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی كه تیایدا پـۆلیس به‌ره‌نگاری خۆپـیشـاندانه‌كانی دژ كرێملن بۆته‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له قانونه نوێـیه‌كانی ڕوسـیا گرت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكیـیه‌كانی ڕێـكخراوه ناحكومه‌تیـیه‌كان.
ڕاپـۆرته‌كه‌ی كه ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت سه‌ركوتكردنه‌كه ئه‌وه‌نده دیار نه‌بووه به‌ر له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی له مانگی دوانزه‌دا و هه‌ر به‌و شـێوه‌یه‌ش ڕه‌نگه هه‌تاكو ده‌نگدانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وامبێت.
ڕوسیـیه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ده‌ن كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دیمیتری میدڤیدیڤ ده‌سـتنیشـانكه‌ری سه‌رۆك ڤلادیمیر پـوتن زۆر به ئاسانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت.
میدڤیدیڤ ڕكه‌به‌رێـكی سه‌ره‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو میخائیل كازیۆنۆڤه كه مانگی ڕابردوو قه‌ده‌غه‌كرا له‌وه‌ی وه‌ك پاڵـێوراوێـكی سه‌ربه‌خۆ خۆی كاندید بكات. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن شـكستی هێنابوو له كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پـێویستی ئیمزا كه پـێویسـته بۆ په‌سه‌ندكردنی كاندیدكردنی.