ڕۆژی سێشه‌ممه دێرینترین ئۆركێسـترای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نمایشـێـكی
مێژوویـیان له كۆریای باكور سـازدا، ئه‌و كاره‌ی كه ئومێدی به‌رفراوانی هێنایه ئاراوه بۆ هێنانه دی هه‌ماهه‌نگیـیه‌كی كه‌م له په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان واشـنتن و پـیۆنگیانگدا.
كۆنسێرته‌كه به لێدانی سـروودی نیشـتمانی هه‌ردوو له كۆریای باكور و ئه‌مریكا ده‌ستیپـێـكرد له‌به‌رده‌م كه‌سـانێـكی زۆردا له هۆڵی شـانۆی ڕۆژهه‌ڵاتی پـیۆنگ‌یانگ ئاماده‌ی نمایشه‌كه بوون. ئه‌وه‌ی به سه‌رانسه‌ری جیهاندا په‌خشـكرا و به شـێوه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆ له ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆی سه‌ر به وڵات له كۆریای باكور بڵاوكرایه‌وه.
شـایانی باسه ئه‌ندامانی ئه‌و ئۆركێسـترایه كه بریتین له 106 میوزیك ژه‌ن به چه‌پڵه‌ڕێزان له‌لایه‌ن ئامادبووانه‌وه پـێشـوازیان لێـكرا و له كۆتایـیدا سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان وه‌كو ڕێزلێنان له‌به‌ریان هه‌سـتان. كۆنسێرته‌كه 90 خوله‌كی خایاند و به گۆرانیـیه‌كی كۆری كه له هه‌ردوو به‌شی كۆریادا به‌ناوبانگه كۆتایی پـێـهات.