ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری ڕوحانی ئێران سـتایشی ڕۆڵی سه‌رۆك ئه‌حمه‌دی
نه‌ژادی كرد كه پـرۆگرامی ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێـكی گه‌وره گۆڕیوه.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن میدیای ئه‌و وڵاته بڵاوكرایه‌وه، ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی گوتی مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی به نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر پـێشـكه‌وتنی كۆماری ئیسلامی دائه‌نرێت.
سـتایشی ڕۆڵی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی كرد بۆ گه‌شه‌كردنی پـرۆگرامی ناوه‌كی و هه‌روه‌ها به‌رگریكردن له به‌رامبه‌ر فشـاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتایی هێنانی.
حكومه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا داوا له ئێران ده‌كه‌ن چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ڕاگرێت و ده‌ڵێن تاران خه‌ریكی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كیـیه. هه‌رچی ئێرانیشه ئه‌و لێـكدانه‌وه‌یه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له واشـنتن نوێنه‌رانی پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیا و چین) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت پـێشـنیاری بڕیارێـكی نوێ بۆ سـزادانی تاران له‌سه‌ر ڕانه‌گرتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها وتووێـژیش كراوه له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئێران له بواری تردا ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستبه‌رداری پـیتاندنی یۆرانیۆم بوو.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـێشـبینی ده‌كات به‌م نزیكانه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و سـزایانه بدات.