له‌و ده‌مه‌ی سـوپای توركی له‌دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی چیای سـنووری وا
ده‌جه‌نگن، هاوكات ڕۆژی دووشه‌ممه بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا و تۆپـبارانیان بۆ سه‌ر باكوری عێراق به‌رده‌وامه.
ئه‌م كرده له‌شـكریـیه‌ی توركیا وایـكردووه عه‌بدوڵڵا گولی سه‌رۆكی توركیا پـلانی سه‌ردانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌فریقا دوابخات.
هاوكات حكومه‌تی عێراقی داوای كشـانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی سـوپای توركیا له باكوری عێراق ده‌كات و ده‌شڵێت ئه‌م له‌شـكركێشـیـیه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق.
هه‌رچی حكومه‌تی توركیایه ده‌ڵێت ئامانج له هێرشی سـوپای توركیا بۆ باكوری عێراق به مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌گرتنه له هێرشـه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانی توركیا بۆ سه‌ر هاوڵاتیـیانی سـڤیلی توركیا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له‌شـكری توركیا گوتوویه‌تی له‌و هێرشه زه‌میـنیـیه‌ی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه كردوویه‌تی تا ئێسـتا 112 چه‌كداری ناوبراو كوژراون و هه‌روه‌ها 15 سه‌ربازی توركیش.
به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه زیانی گیانی خۆیان هێشـتا ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوانی سه‌بازانی توركیا له‌وه زیاتره كه حكومه‌تی توركیا ڕایگه‌یاندووه.
هاوكات هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده تا ئێسـتا هیچ هاوڵاتیـیه‌كه‌ی كوردی عێراقی له میانه‌ی هێرشه زه‌مینیـیه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكوری عێراق نه‌كوژراوه به‌ڵام توركیا 5 پـردی له نێو خاكی باكوری عێراقی داڕماندووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ڵێت به په‌لاماردانی ژێرخانی ئابوری كوردی پـێده‌چێت توركیا هه‌وڵی فراوانتركردنی له‌شـكركێشـیـیه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكوری عێراق بدات.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌لام باڵایی له شـاری دهۆكه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا باس له بۆردومانه‌كانی له‌شـكری توركیا ده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌یی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان پـێی ڕاگه‌یاندوون كه‌وا تا ئێسـتا نزیكه‌ی 48 سه‌ربازی تورك كوژراون و 4 گه‌ریلا و 8 ی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.