ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار عه‌بدوڵڵا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت به ڕوونی دیاره كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به له‌شـكركێشی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان كاردانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو لاوازه. ده‌شڵێت كه‌ردانه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌كو به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕوونتره.
پاشـان سه‌ردار عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت كاتێـك باس له دابه‌شـكردنی سه‌روه‌ت و سـامان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌كرێت حكومه‌تی عێراق به به‌شـێـكی دانه‌بڕاو له خاكی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شی ده‌ركی ده‌بێته‌وه وه‌كو وڵاتێـكی بیانی سه‌یری ده‌كه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:28 خوله‌كه.