په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌لام باڵایی له شـاری دهۆكه‌وه ڕاپـۆرتی
ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت فڕۆكه‌كانی له‌شـكری توركیا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر بۆردومانكردنی ناوچه سـنووریـیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ده‌ڵێت به‌ربه‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ئاسـمانی ناوچه‌ی ئامێدی خولاونه‌ته‌وه و پاشـان چه‌ند شوێنێـكی ده‌وروبه‌ریان بۆردومان كردووه. هه‌روه‌ها 6:30 ی سه‌رله‌به‌یانی فڕۆكه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ئاسـمانی كانی مه‌سیدا تێپه‌ڕبوون به‌ره‌و ناوچه‌ی نێروه و رێكان و هه‌ر ڕاسـته‌وخۆ گونده‌كانی كانی سـپـی و ده‌وروبه‌ریان بۆردومان كردووه. هاوكات به تۆپـی قورسـیش ئه‌و ناوچانه‌ی تۆپـباران كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.