هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح بانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ خسـتنه ڕووی تێڕوانیـنی جیاجیا به‌رامبه‌ر ئاسـتی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان. سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له ڕه‌وشی دیموكراسی وڵاتێـك تـێبگه‌یت یان زیاتر زانیاریت هه‌بێت له‌سه‌ر ئاسـتی كۆمه‌ڵـگای سڤیلی ئه‌و وڵاته بچۆره ناو په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه و له خه‌ڵـكیش بـپـرسه چه‌ندێـك متمانه‌یان به نوێنه‌رانی خۆیان هه‌یه كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و په‌ناپارێزین و توانای دانان و داڕشـتن و چاكسـازی و ده‌سـكاریـكردنی ته‌واوی ئه‌و یاسایانه‌یان هه‌یه كه په‌یوه‌ندیـیه‌كانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵی له‌سه‌ر ڕێـكده‌خرێت و ئازادیـیه‌كانی تاكه كه‌سیشی له‌سه‌ر دیارده‌كرێت.
ئه‌مڕۆش له هه‌رێمی كوردسـتاندا په‌رله‌مانێـك هه‌یه كه به‌پـێی پـێوانه‌كان ده‌بێت
باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و داڕشـتنی یاسابێت له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقدا و هه‌روه‌هاش په‌سه‌ندكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت لێسـه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ش له حكومه‌تی هه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان ته‌مه‌نی له شـازده سـاڵیدایه به‌ڵام به‌هۆی گرفته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆوه دووچاری هه‌ڵـكشـان و داكشـان بووه و له‌سه‌ر وه‌ختێـكدا بۆته دوو به‌ش و هه‌ر به‌شه و ئه‌وی تری ڕه‌تده‌كرده‌وه.
وا بۆ چه‌ند سـاڵێـك ده‌چێت ئه‌م په‌رله‌مانه یه‌كیـگرتۆته‌وه و وه‌ك ده‌شـڵێن ڕۆڵێـكی زۆری بینیوه له یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو حكومه‌ته‌كه‌ی سلێمانی و هه‌ولێردا به‌ڵام تا ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدابێت ژماره‌یه وه‌زاره‌ت هه‌ن له‌وانه ناوخۆ، دارایی و پـێشـمه‌رگایه‌تی یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه و په‌رله‌مانیش هیچ ڕایه‌كی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌داوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه.