له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوو چه‌ند گۆڕانكاریـیه‌كی گرنـگ له شوێنی جیاجیای جیهاندا ڕوویدا، له‌وانه له كۆسـۆڤۆ كه به حكومه‌ت و په‌رله‌مان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له سـڕبیا ڕاگه‌یاند و ئه‌مریكا هه‌ر به زوویی پـیرۆزبایی لێ‌كردن. سه‌رۆكی كوباش فیدڵ كاسـترۆ پاش 49 سـاڵ له سه‌رۆكایه‌تی ده‌سـتی له‌كاركێشـایه‌وه. له پاكسـتانیش پاش گرژی وئاڵۆزیـیه‌كی درێژخایه‌ن هه‌ڵـبژاردنه‌كان ئه‌نجامدران و به سه‌رنه‌كه‌وتنی سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی دۆسـتی ئه‌مریكا كۆتایی پـێهات، دواتریش هێرشی زه‌مینی توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ستیپـێـكرد.
له به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م ڕووداوانه ئه‌مریكا هه‌ڵوێسـتی جیای خۆی هه‌بووه و به ئاشـكرایی ڕایگه‌یاندووه.
لێره‌دا پـرسـیارێـك گه‌ڵاڵه ده‌بێت ئه‌ویش بۆچی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوو ڕووانه‌یه؟ له هه‌ندێ ناوچه باسی ئاسایش و ئارامی ده‌كات و له ناوچه‌ی تریش باس له دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌كات؟
بۆچی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ به هه‌نگاوێـكی ڕاست و دروست ده‌زانێت و به مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له ناوچه‌ی تری جیهان هه‌ر باسكردن له خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیـیشی پێ قبوڵ نیـیه.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان كردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون.
دكتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپـور، مامۆسـتای سـیاسیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له زانكۆی تۆرنتۆ له كه‌نه‌دا.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای كاروباری سـیاسی له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45:37 خوله‌كه.