جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی هێزه‌كانی پاراسـتنی هه‌رێمی كوردسـتان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت به‌پـێی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردسـتان تا ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی به هیچ شـێوه‌یه‌ك سـوپای توركیا له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان نزیـك نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شـاری هه‌ولێره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت به‌رپرسی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه‌وا سـوپای توركیا به پـیاده هاتوونه‌ته ناوه‌وه و شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانیاندا هه‌ڵگیرساوه و له ئاكامدا 2 سه‌ربازی تورك كوژراون و 8 ی دیكه‌ش برینداربوون و هیچ زیانی گیانی له هێزه‌كانی په‌كه‌كه نه‌كه‌وتۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆ و ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.