ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هیواداره
سه‌ربازی زیاتری ئه‌مریكا له عێراق بكشـێـنێته‌وه له ناوه‌ڕاسـتی ئه‌مسـاڵدا.
له ڕێـدا به‌ره‌و ئـوسـترالیا ڕۆژی هه‌ینی گه‌یتس پلانه‌كانی خۆی بۆ په‌یامنێران خسـته ڕوو. له میانه‌ی ئه‌م سـه‌ردانه‌یدا بۆ ئوسـترالیا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وتووتێـژی ئاسایشی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌دا ده‌كات.
له ئێسـتادا نزیكه‌ی 155 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكایی له عێراق هه‌ن و په‌نتاگۆن به‌رنامه‌ی هه‌یه 20 هه‌زار سه‌رباز تا ناوه‌ڕاستی مانگی حه‌وت له عێراق بـكشـێـنێـته‌وه.
گه‌یتس ده‌ڵێت كامبێرا به‌رده‌وامده‌بێت له‌و ڕۆڵه‌ی له عێراق هه‌یه‌تی وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كێڤن ڕۆد سه‌رۆك وه‌زیری ئوسـترالیا بۆ كشـانه‌وه‌ی 575 سه‌ربازی ئوسـترالی له عێراق.
سه‌باره‌ت به‌م لێـدوانه‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتس په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ناومی مارتگ له هۆنگ كۆنگه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری وه‌ریـگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:36 خوله‌كه.