له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆنفرانسـێـك له زانكۆی جانس هاپـكنزی سـتانی مێریلاند سـازده‌درێت
بۆ باسـكردنی ڕۆڵی مشـك له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشـیـیه ئاڵۆزه‌كانی وه‌كو شێرپه‌نجه و ڕه‌بو.
له‌م باره‌یه‌وه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌ختیار كه‌ریم یاریده‌ده‌ری پـرۆفیسـۆر له زانكۆی جانس هاپـكنز سـازداوه.
دكتۆر به‌ختیار ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ جاری سێهه‌مه كۆنفرانسی له‌م جۆره له جانس هاپـكنز سـازده‌كه‌ین، مه‌به‌ست لێی چۆنێتی سـوود وه‌رگرتنه له مشـك وه‌ك گیانه‌وه‌رێـك له بواری تاقیكردنه‌وه ته‌ندروسـتیـیه‌كاندا. ده‌شڵێت نزیكه‌ی 500 پـسـپۆر به‌شـداری ده‌كه‌ن
كه 170 كه‌سـیان دكتۆرن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:30 خوله‌كه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه دكتۆر به‌ختیار ده‌رچووی زانكۆی ڤێتێرنه‌ری به‌غدایه و دكتۆراكه‌شی له جانس هاپـكنز بلومبێرگ بۆ ته‌ندروستی گشتی به‌ده‌سـتهێناوه.
بۆ زیاتر ناسینی دكتۆر به‌ختیار كه‌ریم ده‌توانن سه‌ردانی به‌شه‌كه‌ی بكه‌ن له ماڵپه‌ڕی زانكۆی جانس هاپـكنز www.hopkinsmedicine.org/mcp/faculty_webpages/Karim.html