Accessibility links

خۆپـیشـانده‌رانی سـڕب په‌لاماری باڵـیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌لگراد ده‌ده‌ن


كۆمه‌ڵێـك له‌ خۆپـیشـانده‌رانی سـڕب كه‌ ناڕه‌زایی‌یان به‌رامبه‌ر به‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ ده‌رده‌بڕی په‌لا‌ماری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له‌ به‌لگراد دا.

چه‌ند خۆپیـشـانده‌رێـك پـێشی باڵیۆزخانه‌كه‌ و هه‌روه‌ها یه‌ك له‌ ئۆفیسه‌كانیان گڕ تێـبه‌ردا‌.

گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن یه‌ك له‌ خۆپـیشـانده‌ره‌كان چۆته‌ نهۆمی یه‌كه‌می باڵه‌خانه‌كه‌ و ئاڵای ئه‌مریكای داگرتۆته‌ خوارێ و دڕانوویه‌تی و یه‌كسه‌ر له‌ شوێنی ئاڵای سـڕبیای به‌رزكردۆته‌وه‌.

هێزه‌كانی پـۆلیس به‌ ماشـێنه‌كانیان به‌ربه‌سـته‌كانی خۆپـیشـانده‌رانیان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ڕاماڵی و گازی فرمێسـك ڕێژیان بۆ بڵاوه‌پـێـكردنیان به‌كارهێنا.

هه‌روه‌ها خۆپـیشـانده‌ران په‌لاماری باڵیۆزخانه‌ی كرواتیاشـیان دا و ئاگریشـیان به‌ردایه‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌لمانیا و ئۆتۆمبیلێـكیشـیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا سـووتاند.

باڵیـۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زاڵمای خه‌لیلزاد گوتی ئه‌و له‌ به‌رامبه‌ر په‌لاماردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زۆر توڕه‌یه‌.

به‌ڕێز زاڵمای گوتیشی ئه‌و داوا له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات پـێـكه‌وه‌ به‌یانـنامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن و تیایـیدا هێرشـه‌كه‌ سه‌رزه‌نشت بكه‌ن. گوتیشی داواش ده‌كات ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ سـڕبیا له‌ به‌رپـرسـیاریـیه‌تیـیه‌كانی له‌ پاراسـتنی داموده‌زگا دیبلۆماسـیـیه‌كاندا ئاگاداربكاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG