له‌وه‌ته‌ی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سـاڵی 2003 وه داگیركراوه، پـتر له 4 ملیۆن عێراقی ئاواره‌بوون و نزیكه‌ی نیوه‌یان هه‌ر به ته‌واوی
وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه. زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراقدا گیرساونه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له سوریا و ئوردن، به‌ڵام هه‌ندێـكیان په‌نایان بۆ شـوێنی زۆر دورتر بردووه.
وڵاتی سـوید یه‌كێـكه له‌و وڵاته دورانه، وه له مێژه‌وه په‌ناگه‌ی عێراقیـیه‌كانه و بۆته لانه‌ی زیاتر له 80 هه‌زار كه‌سـیان كه نزیكه‌ی 9 هه‌زاریان له‌وه‌ته‌ی شـه‌ڕه‌كه ده‌سـتیـپـێـكردووه داوای مافی په‌نابه‌ریـیان له‌و وڵاته‌دا كردووه.
ماندی كلارك، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری Södertälje ی سویده‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌م شـاره زۆر زیاتر له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌نابه‌رانی عێراقی گرتۆته خۆی.
هاوكارانمان خالید فه‌تاح و موعته‌به‌ر شـیروانی و شـوان سه‌عید درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن ته‌ماشای بكه‌ن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ڤیدیۆیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:31 خوله‌كه.