سـیناتۆر باراك ئۆباما به سه‌ركه‌وتنی له سـتانه‌كانی ویسـكه‌نسن و هاوایی توانی 10 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌ك به‌سه‌ر هێله‌ری كلنتندا بهێنێت، ئێستا خانم كلنتن سه‌نگی
خستۆته سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی ته‌كسـاس و ئۆهایۆ كه له 4 ی مانگی ســێدا ئه‌نجام‌ده‌درێن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ئه‌یاد بارزانی خاوه‌ن كارگوزاری له شـاری داڵاسی سـتانی ته‌كسـاس سـازكردووه.
ئه‌یاد بارزانی ده‌ڵێت سێ ڕۆژ پـێش ئێسـتا بنكه‌ی هه‌ریه‌ك له هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما له ناو شـاری داڵاس كرانه‌وه و ڕۆژانه خه‌ڵـكیش سه‌ردانیان ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت به قسه‌ی خه‌ڵـكی ئێره هێله‌ری ده‌توانێت زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی دیموكرات له ته‌كسـاس به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:45 خوله‌كه.