سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی پاكسـتان سه‌ركه‌وتنێـكه له شه‌ڕ دژ
تێرۆریزم و هیواداره حكومه‌تی نوێ درێژ به هاوپه‌یمانێـتی پاكستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بدات.
سه‌رۆك بوش له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانی له غانا وه‌ڵامی پـرسـیاری په‌یامنێرێـكی داوه و گوتی سه‌ره‌ڕای شـكستهێنانی پارتی سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی دووشه‌ممه، ئه‌و پـێزانینی بۆ ئه‌و ڕاسـتیـیه هه‌یه كه به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف ئه‌وه‌ی پـێویست بوو كردی، واته باری ته‌نگه‌تاوی له‌سه‌ر پاكسـتان هه‌ڵـگرت و هه‌ڵـبژاردنی ئازاد به‌ڕێوه‌چوون. به‌ڕێز بوش گوتیشی پاكسـتان و ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شـیان هه‌یه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان دژ به توندڕه‌وانی توندوتیژكار.
پـێشـترێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له وتارێـكی بڵاوكراوه‌دا گوتی نیازی ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی نیـیه سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی پارتیـیه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن له هه‌ڵـبژاردنی دووشه‌ممه كه به ڕای چاودێران یارمه‌تیـیه بۆ گواستنه‌وه‌ی پاكسـتان له ده‌سه‌ڵاتی له‌شـكری بۆ حكومه‌تێـكی مه‌ده‌نی.
به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف به ڕۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵیشی گوت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی ده‌بێت به شـێوه‌یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشـه‌وه بنێت حكومه‌تێـكی دیموكراتیـكی سه‌قامگیر له پاكسـتان بنیادبنرێت.
سه‌باره‌ت به تێبینیـیه‌كانی سه‌رۆك بوش له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكسـتاندا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سكه‌ت سـتێرنز له ئه‌كرای پایته‌ختی غاناوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان خه‌ڵه‌فی زێباری و جانی دیلان به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:33 خوله‌كه.