وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا هاوبه‌شی هاوپه‌یمانه ئه‌وروپیـیه‌كانی كردووه له دانـنانی فه‌رمی به كۆسـۆڤۆدا وه‌كو وڵاتێـكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری.
له‌و باره‌یه‌وه و له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ تانزانیا سه‌رۆك بوش گوتی مێژوو ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌وه هه‌نگاوێـكی دروستبووه له هێنانه دی ئاشـتی بۆ ناوچه‌ی به‌ڵـكان.
پـێشـووتر به‌ڕێز بوش پـیرۆزبایی ئاڕاسـته‌ی خه‌ڵـكی كۆسـۆڤۆ كرد و گوتی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته نوێـیه‌دا داده‌مه‌زرێنێت.
له لایه‌كی دیكه سـڕبسـتان به توندی به‌رهه‌ڵـسـتی له سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ كرد، ئه‌وه‌ی له مێژه‌وه به‌شـێـك بووه له خاكه‌كه‌ی. هاوكات ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێـك خه‌ڵـكی سـڕبسـتان په‌لاماری دوو ده‌روازه‌ی سـنووریی‌یان دا كه باكوری كۆسـۆڤۆ به سـڕبسـتانه‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه، به‌ڵام هێشـتا ئاستی زیانه‌كان نه‌زانراوه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵوێسـته‌ی سه‌رۆك بوش به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـكه‌ت سـتێرنز له كیگالی پایته‌ختی ڕوه‌ندا ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان سـمكو عه‌زیز و ده‌خیلی شه‌ممۆ به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:14 خوله‌كه.