سه‌رۆكی كوبا فیدڵ كاسـترۆ ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند دوای 49 سـاڵ له گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له ڕێـگه‌ی شـۆڕشـه‌وه.
به‌ڕێز كاسـترۆ ئه‌م بڕیاره‌ی له ژماره‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی" گرانمای" سه‌ر به وڵات خسـته ڕوو پـێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی هه‌ڵـبژێراوی وڵات له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا كه تیایدا سه‌رۆك ده‌ستنیشـان ده‌كرێت.
له لای خۆیه‌وه له میانه‌ی گه‌شـته‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریكا سه‌رۆك بوش ڕایگه‌یاند كه ئومێده‌واره ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی كاسـترۆ ببێت به مایه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی دیموكراسی له كوبادا. به‌ڕێز بوش گوتی گشـت زیندانه سـیاسـیـیه‌كانی كوبا پـێویسـته ئازادبكرێن و ده‌بێت كوبا هه‌ڵـبژاردنی ئازاد و ڕه‌وای هه‌بێت.
به‌ڕێز كاسترۆ گوتی هه‌وڵی دابوو خه‌ڵـكی كوبا له‌سه‌ر نه‌بوونی له ده‌سه‌ڵاتدا ڕابهێنێت. گوتیشی گرتنه ئه‌سـتۆی ده‌سه‌ڵات به جۆرێـك كه باری ته‌ندروسـتی ڕێـگه‌ی پـێ‌نه‌دات وه‌كو خیانه‌تێـكی ویژدان ده‌بێت.
كاسـترۆ گوتی ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌ی ماڵئاوایی نیـیه له خه‌ڵـكی كوبا و ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له نووسـینی بیروباوه‌ڕیدا.
شـایانی باسه فیدڵ كاسـترۆ له‌وه‌ته‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ڕیخۆڵه‌ی له سـاڵی 2006 وه بۆ كراوه به ئاشـكرا ده‌رنه‌كه‌وتووه. له‌و كاته‌شه‌وه ڕاووڵی برای وه‌كو بریكاری ده‌ستبه‌كار بووه.
له شـۆڕشی 1959 دا فیدڵ كاسـترۆ ده‌سه‌ڵاتی له كوبادا گرتبووه ده‌ست.
ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر فیدڵ كاسـترۆ ئاماده‌كردووه و تیایدا پوخته‌ی ڕابردووی سـیاسی ده‌خاته ڕوو. هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی به زمانی كوردی ئاماده‌كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:17 خوله‌كه.