هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح سـه‌باره‌ت به دوو ته‌وه‌ر گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسمان سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كردووه.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شـاندێـكی عێراقه بۆ ئێران كه به مه‌به‌ستی چاره‌ڕسه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی جه‌زائیری سـاڵی 1975 ی نێوانیان كه‌وتۆته‌وه.
دكتۆر مه‌حمود له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئێران ئه‌م لاوازیـیه‌ی ئێسـتای عێراق به هه‌ل ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی وا لێ‌بكات دان به‌و ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌دا بنێت.
ته‌وه‌ری دووه‌هه‌م سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنێـكی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیـكی‌یه كه تیایدا گوتوویانه ئاڵوگۆڕ له حكومه‌تدا ده‌كرێت و ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م ده‌كرێنه‌وه و دور ده‌بێت له دابه‌شـكردنی پـۆسـته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌ن و حزبه‌كان.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت كارێـكی باشه ئه‌گه‌ر پـێـكهاته‌ی حكومه‌ت دوربێت له دابه‌شـكردنی پـۆسته‌كان. به‌ڵام خودی ئۆفیسه‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شـكردنی حزبیـیه و نه‌یتوانیوه بیگۆڕێت ئیتر چۆن له حكومه‌تدا ده‌توانێت ئه‌و كاره‌بكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه 6:17 خوله‌كه.