سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندی سه‌ربه‌خۆی كۆسـۆڤۆ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌گه‌ڵ شـاره‌زایانی سـیاسی دكتۆر جه‌بار قادر و یوسف گۆران مێزگردێـكی سـازكردووه.
له به‌شـێـكی مێزگرده‌كه‌دا به‌راوردێـك نێوان كۆسـۆڤۆ و هه‌رێمی كوردسـتان ده‌كرێت. به‌ڕێز یوسف گۆران ده‌ڵێت فاكته‌ری ئیقلیمی و ده‌ولی زۆر ڕۆڵی هه‌یه و پاشـان كۆسـۆڤۆیـیه‌كان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌لبانی نه‌ژادن و ده‌وڵه‌تێـكی وه‌ك ئالبانیا كه سـنووری له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه پـشـتگیریـیان لێـده‌كات.
دكتۆر جه‌بار قادریش ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به گشتی و ئه‌مریكا به تایبه‌تی كاریان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان بۆ ناو عێراق كردووه، به‌ڵام له كۆسـۆڤۆدا زه‌مینه‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه خۆش كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 16 خوله‌كه.