سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا كارده‌كات تا مسـۆگه‌ری بكه‌ن هیچ توندوتیژیـیه‌ك له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ له سـڕبیا ناكه‌وێته‌وه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـی سكه‌ت ستێرنز ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه بۆته مایه‌ی توڕه‌بوونی سـڕبیا و ڕۆسـیای هاوپه‌یمانی كه ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار بۆ كۆمه‌ڵه جوداخوازه‌كانی تر.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی سـكه‌ت سـتێرنزی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاركردنی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی تا به چاكترین شـێوه مسـۆگه‌ر بكرێت توندوتیژی له بڕیاری كۆسـۆڤۆ نه‌كه‌وێته‌وه.
له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له تانزانیا به‌ڕێز بوش پـرسـیاری لێـكرا ئایا پـشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ ده‌كات. سه‌رۆك بوش ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی پـرسـیاره‌كه‌ی نه‌داوه، له جیاتی وتی پاشه ڕۆژی ئه‌و سـتانه زۆر گرنگه بۆ ئاسایشی هه‌رێم.
" هه‌ڵوێسـتمان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پاشه‌ڕۆژی چاره‌سه‌ربكرێت تا هه‌رێمی باڵكان سه‌قامگیربكرێت."
سـڕبیا دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سـتانی كۆسۆڤۆ كه زۆربه‌ی دانیشـتوانی ئه‌لبانی نه‌ژادن ده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له ده‌ستیشی‌بێت ده‌یكات به ڕێـگای سـیاسی ڕێـگه له دانـپـیانان و یان به ڕه‌سمی ناسینی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ بگرێت.
سـڕبیا ده‌ڵێت كه‌مایه‌تی سڕب نه‌ژاد كه له كۆسـۆڤۆن ده‌پارێزێت. سه‌رۆك بوش گوتی هیواداره بڕیاری كۆسـۆڤۆ نه‌بێته مایه‌ی توندوتیژی زیاتر.
" ئێمه دڵـخۆشین سه‌باره‌ت به‌و ڕاسـتیـیه كه حكومه‌تی كۆسـۆڤۆ به ئاشـكرایی خواستی خۆی ده‌ربڕیوه و مه‌یلی نیشـانداوه بۆ پاراستنی مافی سـڕبه‌كان له كۆسـۆڤۆ. هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌شـداین كه له به‌رژه‌وه‌ندی سـڕبیادایه هاوپه‌یمانی ئه‌وروپابێت و گه‌لی سـڕبیاش پـێویسته ئه‌وه بزانن دۆستیان له ئه‌مریكا هه‌یه."
شـایانی باسه سـڕبیا دژایه‌تی بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وروپایـیش ده‌كات كه 1800 ئه‌ندامی پـۆلیس و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌بردنی بنێرێت بۆ كۆسـۆڤۆ.
ئه‌و هێزه جێـگای ده‌سـته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێته‌وه كه چوونه كۆسـۆڤۆ له پاش سه‌ركوتكرانی بزوتنه‌وه‌ی جودایی خوازی ئه‌لبانی نه‌ژاده‌كان له لایه‌ن سـڕبیا. توندوتیژیـیه‌كه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتۆ بۆمبارانی ئامانجه‌كانی له‌شـكری سـڕبیا له سـاڵی 1999 بكات.