ڕۆژی شه‌ممه شـاندێـكی یه‌كێتی ئه‌وروپا به سه‌رۆكایه‌تی خاتوو ئانا ماریا گۆمیس ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشته شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان.
شـانده‌كه بۆ چه‌ند ڕۆژێـك له هه‌رێمه‌كه ده‌بێت به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پاشـان ئاماده‌كردنی ڕاپـۆرتێـك بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا تاكو له‌سه‌ر ڕۆشـنایی سـیاسه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به عێراق و كوردسـتان دابڕێژن.
شـایانی باسه پـێشتر شـاندێـكی هاوشـێوه سه‌ردانی به‌غدا و به‌سره‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌سه‌ت كردبوو.
له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر فه‌ره‌هادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:25 خوله‌كه.