سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت تیشـك خسـتنه سه‌ر ئه‌و پـێشـڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له كیشـوه‌ری ئه‌فریكادا به‌دی ده‌كرێن ده‌بنه هانده‌رێـك بۆ وڵاتانی دیكه تا تێبگه‌ن به‌ده‌سـتهێنانی
پـێشـڕه‌وی كارێـكی شـیاوه.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی شه‌ممه له یه‌كه‌مین ویزگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ پـێـنج وڵاتی ئه‌فریكا ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی له كۆتۆنۆی پایته‌ختی وڵاتی بێنین ڕاگه‌یاند. سه‌رۆك بوش له ده‌مێـكی زووی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وتووێـژێـكی كورت خایه‌ن له‌گه‌ڵ تۆمس بۆنی یایی هاوتایدا گه‌یشته بێنین، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و تانزانیا به‌ڕێبكه‌وێت .
سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێی له‌و ڕاستیـیه نا كه شه‌ڕ و ئاژاوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌فریكا هه‌یه، له‌وانه نائارامی كینیا كه به‌هۆی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مشـتومڕاوی سه‌رۆكایه‌تی مانگی دوانزه‌ی ڕابردوو سه‌ریهه‌ڵـداوه و توندوتیژیـیه‌كی كوشـنده به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه.
سه‌رۆك بوش له گوته‌كه‌یدا گوتی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانـكراوی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی خانم كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ نایرۆبی حه‌ز و په‌رۆشی واشـنتن ده‌رده‌خات له پـێناو ئه‌وه‌ی هه‌ردوولایان بگه‌نه ڕێـكـكه‌وتنی به‌شـداریـكردنی ده‌سه‌ڵات تاوه‌كو كینیا بتوانێت گرژی و دژواریـیه‌كانی نێو وڵات چاره‌سه‌ر بكات.
هاوكات سه‌رۆك بوش له وته‌كه‌شیدا داكۆكی له بڕیاری خۆی بۆ نه‌ناردنی سوپای ئه‌مریكایی بۆ هه‌رێمی دارفۆری نائارام له سودان كرد و ده‌ڵێت له‌و هه‌نگاوه‌یدا گوێی له ڕێنمایـیه‌كانی ڕاوێـژكارانی له‌شـكری گرت. هاوكات سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی ڕۆڵێـكی چالاكی له كێشه‌ی دارفۆردا بینیـوه.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سكه‌ت سـتێرنز له دار ئه‌س سه‌لامی گه‌وره‌ترین شـاری تانزانیاوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:53 خوله‌كه.