سه‌رچاوه ته‌ندروسـتیـیه‌كانی فه‌له‌ستین ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌ندامێـكی بایه‌خداری كۆمه‌ڵی جیهادی ئیسلامی كوژرا له‌گه‌ڵ 6 فه‌له‌ستینی
تردا.
ته‌قینه‌وه‌كه كه شه‌وی هه‌ینی ڕوویدا ماڵی فه‌رمانده‌ی جیهادی ئیسلامی ئه‌یمه‌ن ئه‌لفایدی ڕوخاند و زیانیشی به خانوو به‌ره‌ی ئه‌و نزیكانه گه‌یاند له ئۆردوگای بریجی په‌نابه‌ری نزیـك شـاری غه‌ززه. به گویره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هاوسه‌ری ئه‌لفاید و 2 منداڵیشی كوژران و به لایه‌نی كه‌م 40 كه‌سی تریش برینداربوون.
كۆمه‌ڵی جیهادی ئیسلامی و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن وه‌باڵی ئه‌و هێرشه ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی هێرشی موشه‌كی ئسـرائیله‌وه، به‌ڵام سوپای ئسـرائیل نكۆڵی له‌و تۆمه‌ته كردووه.
له هه‌واڵێـكی تردا ڕۆژی هه‌ینی كاربه‌ده‌سـتی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی سه‌ردانی غه‌ززه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند كه نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌و ناڵاندنه‌ی كه به‌هۆی ئابڵۆقه‌ی ئسـرائیله‌وه كه‌وتۆته‌وه و داوای كردنه‌وه‌ی سـنووری كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵـكی غه‌ززه خۆراكیان به‌ده‌ست بگات له‌گه‌ڵ پـێداویسـتیـیه‌كانی تردا.